Accessibility links

عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێت بودجه‌ی هه‌رێم که‌موکوڕی زۆری تێدایه


عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێت بودجه‌ی هه‌رێم که‌موکوڕی زۆری تێدایه
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێت بودجه‌ی هه‌رێم که‌موکوڕی زۆری تێدایه
<!-- IMAGE -->

عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی باس له بایکۆت‌کردنی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێـکه‌وه‌ ده‌کات.

به‌ڕێز عومه‌ر ده‌ڵێت له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی تاووتوێ‌کردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم رۆژی سێشه‌ممه، داوا کرا کات بۆ په‌رله‌مانتاران سنووردار نه‌کرێت و رێگا به ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بدرێت که له هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده بن. دوای ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه، هه‌ر سێ فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی و گۆڕان و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت.

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها گوتی پرۆژه یاسای هه‌رێمی کوردستان که‌موکوڕی زۆری تێدایه و به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به دواخستنی بودجه‌ی هه‌رێم.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:13 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG