<!-- IMAGE -->
سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ داوا له ئێران ده‌کات به شـێوه‌یه‌کی به‌رپـرسـانه کار بکات بۆ کۆتاییهێنان به‌و کێشه‌یه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی که‌وتۆته‌وه.
میدیاکانی ڕووسیا له‌سه‌ر زاری به‌ڕێز مێدڤێدێڤ بڵاوده‌که‌نه‌وه که ده‌بێت ئێران چالاکیـیه ناوه‌کیـیه‌کانی خۆی به شـێوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشـکرا ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها هۆشـداری دا به‌وه‌ی کاره‌سـاتێـکی مرۆیی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ربێت وه‌ک خۆی ده‌ڵێت شـتێـکی ڕژد بـبێت. وه‌لێ هیچی زیاتری نه‌گوت.
ڕووسیا که ئه‌ندامێـکی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه نه‌یگوتووه پـشـتیوانی له سـزای نوێ له دژی ئێران ناکات، به‌ڵـکۆ ده‌ڵێت هه‌ر سـزایه‌ک بسه‌پـێنرێت ده‌بێت به مه‌به‌سـتی نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی بێت نه‌ک سـزادانی ئێران به گشـتی.