پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه که ڕۆژی هه‌ینی له کابولی پایته‌خت ڕوویداوه به لایه‌نی که‌م 16 که‌س کوژراون.
لـێـکۆڵهرهوان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 32 که‌سیش له‌و هێرشـانه‌دا برینداربوون که له نزیک بازاڕێـکی نۆ نهۆمی و دوو میوانخانه ڕوویانداوه که زۆر له خه‌ڵـکانی بیانی بۆیان ده‌چن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان ئێس ئێم کرشنا ده‌ڵێت نزیکه‌ی 9 هاوڵاتی هیندی له نێو کوژراوه‌کاندان و ژماره‌یه‌ک له‌وانه کاربهدهسـتن. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی و ئیتاڵیش ده‌ڵێن ئیتاڵیـیهکیش کوژراوه.
جه‌نه‌ڕاڵی پـۆلیسی ئه‌فغانی عه‌بدولغه‌فار سه‌یدزاده ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ئامانجی سه‌ره‌کی هێرشـبهرهکان میوانخانه‌یه‌ک بووه که خه‌ڵـکانی هیندی بۆی ده‌چن. ده‌ڵێت له پـێشـدا ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و پاشـان ژماره‌یه‌ک خۆکوژ خۆیان کردووه به ناو میوانخانه‌که‌دا و خۆیان ته‌قاندۆته‌وه.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشـانه ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 5 خۆکوژ به‌شـداریـیان تیایاندا کردووه.