حکومه‌تی تورکیا 18 ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی دیکه‌ی سـوپای ده‌سـتگیرکردووه به تۆمه‌تی به‌شـداریـیان له پـیلانی کوده‌تایه‌کدا بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یاندنی تورکیا گوتی یه‌کێـکیان نه‌بێت سه‌رجه‌می گومانباران ئێسـتا له خزمه‌تی سه‌ربازیدان.
له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵـمه‌تی دهسـتگیرکردنهکانهوه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه حکومه‌ت 31 سه‌رکرده‌ی پـێشـوو و ئێسـتای له‌شـکری به تۆمه‌تی پـیلانگێڕانی کوده‌تا ده‌سـتگیرکردووه.
پـێشـووتر هه‌ر ئه‌مڕۆ له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاگاهی دا که که‌س له سه‌روو قانونه‌وه نیـیه.
به گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا له سـاڵی 2003 وه گومانباران ده‌سـتیان کردبوو به پـیلانگێڕانی سـازدانی کوده‌تا بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی نوێی هه‌ڵبژێراوی وڵات که مه‌یلیان ئیسلامیـیه.
له مێژه له‌شـکری تورکیا وه‌کو پارێزه‌رێـکی سیسـتمی سیکیولاری تورکی ته‌ماشا ده‌کرێت و له نێوان سـاڵه‌کانی 1960 بۆ سـاڵی 1997 چوار حکومه‌تیان ڕووخاندووه.