ئیتاڵیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس ڕۆژی هه‌ینی 10 کوردی تورکیا و یه‌ک ئیتاڵیان ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی کار بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی که‌سـانی سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردسـتان ده‌که‌ن. ده‌شڵێت هێشـتا هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌سـتگیرکردنی 16 گومانباری دیکه به‌رده‌وامه.
<!-- IMAGE -->کاربه‌ده‌سـتانی ئیتاڵی ده‌ڵێن ئه‌م ده‌سـتگیرکردنانه به‌شێـکه له هه‌ڵمه‌تی دژه تێرۆری چه‌ند وڵاتێـک، له‌وانه فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌لژیک، هۆڵه‌ندا.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح چاودێری ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌وروپا کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:17 خوله‌كه.