<!-- IMAGE -->
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئهحمهدینهژاد گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و له‌وێ له لایه‌ن به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته پـێشـوازیـیه‌کی گه‌رمی لێـکرا و جارێـکی دیکه سوریا پـشـتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ ئێران ده‌ربڕی. ئه‌م هه‌ڵوێسـته‌ی سـوریا له کاتێـکدا دێت که زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان دژی ڕێبازی ئێرانن له مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه ناوهکیـیهکهیدا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وه‌لید حاجی عه‌بدولقادر بزاڤکاری سیاسی له دوبه‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.