<!-- IMAGE -->
عه‌لی قادر سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له کۆماری ئیسلامی ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئێسـتا له لایه‌ن کۆمسـیۆنهکهیانهوه چه‌ند بڕیارێـک ده‌رچووه بۆ کارئاسانکردنی ده‌نگدان. ده‌ڵێت پاسپـۆرتی جۆری A, E, D که پـێشـتر کاری پێنه‌ده‌کرا ئێسـتا مامه‌ڵه‌ی پـێده‌کرێت و ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌کی دیکه‌دا نیشـان بدرێت و ده‌نگی پێبدرێت. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به پاسـپۆرتی بیانیش ده‌نگ بدرێت ئه‌گه‌ربێت و ماوه‌که‌ی به‌سه‌ردا نه‌چووبێت و ناوی سـیانی و شوێنی له دایکبوونی ئه‌و که‌سه‌ی تیادابێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:46 خوله‌كه.