به‌یانی ڕۆژ یه‌کشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری عێراق بنکه‌کانی ده‌نگدان له به‌رده‌می عێراقیـیه‌کاندا کرانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لیست و کاندیدی خۆیان ههڵبـبژێرن.
نزیکه‌ی 20 ملیۆن عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که‌یان که بڕیاره له 325 کورسی پـێـکبێت. زیاتر له 6 هه‌زار که‌س خۆیان له‌م هه‌ڵبژاردنه کاندید کردووه.
باری ئاسایش له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا به توندی گیراوه و به ده‌یان هه‌زار سه‌رباز و پـۆلیس به شه‌قام و بانه‌کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه تا ڕێـگه له هه‌ر هه‌وڵێـکی تێرۆریستی بگرن.
هاوکات له به‌غدا گولـله هاوه‌ن گیراوه‌ته چه‌ند بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌ی ده‌نگدان په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر و موسڵ و سلێمانی ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌کانی یه‌که‌می ڕادیۆکهماندا ڕاپـۆرتیان دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ر سێ ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.