به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه‌وه 8 ی مارس هاوکارانمان چه‌ند ڕاپـۆرت و گفتوگۆیه‌کیان ئاماده‌کردووه.
هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نه‌سرین تلۆ نووسه‌ر و بزاڤگه‌ری مافه‌کانی ژنان کردووه. هه‌روه‌ها هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕووناک فه‌ره‌ج چالاکوانی مافه‌کانی ژنان و ئافره‌تان کردووه. هاوکاریشمان ڕۆبین ڕه‌شوان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ په‌روین ئوزگور له ڕێـکخراوی ژنان له شـاری ڤانی تورکیا کردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه هاوکارانمان به‌ڵێن سـاڵح و هێرۆ زه‌نگه‌نه ڕاپـۆرتێـکیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ژنان له کۆمه‌ڵگای موسـڵمان ئاماده‌کردووه. هاوکاریشمان شـایان پاشـا ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ژنانی ئه‌فغانسـتان ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆ و ڕاپـۆرته‌كان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.