Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما دوو جار له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهو کۆده‌بێته‌وه‌


<!-- IMAGE -->

سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما دوو که‌ڕه‌ت له‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆ‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ کۆشکی سپیدا کۆبۆوه‌ له‌ کاتێـکدا هه‌ردوو هاوپه‌یمانه‌که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناکۆکی سه‌باره‌ت به‌ پلانه‌کانی بونیاتکردنی خانووبه‌ره‌ی نوێ له‌ ئۆرشه‌لیمی خۆرهه‌ڵات چاره‌سه‌ربکه‌ن.

کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێـن به‌ڕێز ئۆباما سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی 90 خوله‌ک له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهو له‌ کۆشکی سپی کۆبۆوه‌ به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی به‌ڕێ بکه‌وێت. گوتیشیان له‌دوایـیدا سه‌رۆک ئۆباما بۆ ماوه‌ی 35 خوله‌ک بۆ جاری دووهه‌مین له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلدا کۆبۆوه‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ره‌که‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ڕاویژکارانیدا گفتوگۆی کرد.

کۆشکی سپی هیچ به‌یاننامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌کرده‌وه‌ و وێنه‌گرانی له‌ شوێنی ووتووێژه‌کان دوور خستبۆوه‌ که‌ هه‌ڵوێستێکی نائاسایی‌یه‌ له‌ کاتی سه‌ردانی هاوپه‌یمانێـکی ئه‌مه‌ریکادا.

نووسینگه‌ی به‌ڕێز ناتانیاهو ده‌ڵێـن وتووێژه‌کان له ‌ڕه‌وشیکی باشدا به‌ڕێوه‌چوو گوتیشیان ڕاوێژکارانی هه‌ردوو لایان له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا له‌ وتووێژه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن.

جێی باسه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئۆباما له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیلی بۆ بونیاتکردنی1600 خانووبه‌ره‌ی نوێ بۆ جوله‌که‌کان له‌ ئۆرشه‌لیمی خوڕهه‌ڵات مه‌حکو‌م کرد که‌ فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان بۆ پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی دواڕۆژیان داوای ده‌که‌ن. ئیسرائیل له‌ میانه‌ی شه‌ڕی ساڵی 1967دا داگیری‌کردوه‌ و خستیه‌ سه‌ر خاکه‌که‌ی، هه‌رچه‌ندێـکه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دانی پـێدا نه‌نراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG