سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی و پۆلیسێكی عێراقی له ماوەی سێ هێرشی جودادا له باكووری به‌غدا كوژراون.
كاربه‌دەستانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق دەڵێن: دوو سه‌ربازە ئهمریكیهكه له ئۆتۆمبیلێكی سیڤیڵی دا بوون كاتێك كه له ڕێگاوبانێكی باكووری شاری موسڵدا ڕاگیراون و كۆمه‌ڵێك هێرشبه‌ری نه‌ناسراو لێیان نزیك بوونهتهوەو سه‌ریان بڕیوون.
له لایه‌كی ترەوە، قسه‌كه‌رێكی سه‌ربازی ڕایگه‌یاندووە كه سه‌ربازێكی تری ئه‌مریكیش كوژراوە و دووانی تریشیان برینداربوون له كاتێكدا كه بۆمبێك بۆ كاروانه سهربازیهكهیان له شاری به‌عقوبه كه دەكهوێته باكووری به‌غداوە هه‌ڵدراوە.