Accessibility links

له ڕاپۆرتێكی بڵاو كراوه‌دا هاتووه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌و باوه‌ره‌دانه ئه‌لقاعیده به‌رپرسیاره له ته‌قینه‌وه‌كانی له ئیسپانیا ئه‌نجام دران - 2004-03-15


له ڕاپۆرتێكی بڵاو كراوه‌دا هاتووه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌و بڕوایه‌دان هێرشه تیرۆر كاریه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئیسپانیا كاری ده‌سته‌یه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نگرانی تۆڕی تیرۆركاری ئه‌لقاعیده‌ بووه، كه هه‌ندێكیان ته‌نها له به‌ر ئه‌نجام دانی ئه‌و هێرشانه چونه‌ته ئیسپانیا.

ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له زاری كاربه‌ده‌ستانی موخابه‌راتی ئه‌وروپا و عه‌ره‌به‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناویان بێنێت ده‌ڵێت لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان و ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامانه‌ی له پێنج گومانباره گیراوه‌كان كراون ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌لقاعیده به‌رپرسیاره له ته‌قینه‌وه‌كان.

ڕۆژنامه‌كه له زاری كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌ب و ئه‌وروپیه‌وه ده‌ڵێت بڕوا وایه ئه‌م ته‌قینه‌وانه له كاری ئیسلامیه ڕادیكاڵیه‌كان بێت كه له‌وانه‌شه خه‌ڵكی شانشینی عه‌ره‌بستای سعودیه و ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی باكووری ئافریكای تیادابێت بێجگه‌له له‌و ووڵاتیانه‌ی شانشینی مه‌غریب كه گیراون.

XS
SM
MD
LG