Accessibility links

هه‌له‌و واشنتۆن 02/07/2004 - 2004-07-05


له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 28 مانگی شه‌شی ساڵی 2004 دا سه‌رۆكی پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین ئامادەی دادگایه‌كی عێراقی بوو كه‌ له‌وێ ڕازی نه‌بوو به‌ ئیمزاكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی كه‌ تاوانه‌كانی تیادا لیست كراوە.

له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا خه‌ڵكی له‌ نزیكه‌وە چاودێری ئه‌م ڕووداوەیان دەكرد و به‌ ڕۆژێكی مێژووییان له‌ قه‌ڵه‌م دەدا. له‌ ڕووی سیاسی و كانونیه‌وە گه‌لێ تێبینی جیاواز دەربارەی ئه‌م پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌ دراوە كه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ بابه‌تی سه‌رەكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌.

میوانه‌كانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش، به‌ڕێزان سه‌ردار دۆسكی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوەندی پارتی سۆشیالیست له‌ هۆڵه‌ندا و تێلی ئه‌مین به‌ڕێوبه‌ری گشتی وەزارەتی مافی مرۆڤ له‌ حكومه‌تی هه‌رێـمی كوردستانی عێراقدا. میوانداری ئه‌م جارەش هاوكار دەخیلی شه‌ممۆ بوو.

بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی به‌رنامه‌كه‌ تكایه‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌رەیه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG