ئه‌فسه‌رێكی باڵای عێراقی فڕێندراوە. ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیرە كاسێتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وە و تیایدا نیشانی دەدات كه ژەنه‌ڕاڵێكی پۆلیس له لایه‌ن لایه‌نگرانی سهدرەوە دەستگیر كراوە.
ئه‌و چه‌كدارانه‌ش كه له ناو ئه‌و كاسێته‌دا دەركهوتوون گوتویانه ژەنه‌ڕاڵ رائد موحه‌ممه‌د خدر كاتێك ئازاد دەكرێت كه پیاوەكان و میلیشیاكانی سه‌ر به سه‌دریش ئازاد بكرێن.
له لایه‌كی ترەوە، له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێك له نزیك شاری به‌عقوبه 7 پۆلیسی عێراقی كوژراوە و 17 شیان لێ بریندار بووە و یه‌كێك له بریندارەكانیش جێگری پارێزگاری پارێزگای دیاله‌یه.