كاربه‌دەستانی له‌شكری فه‌رەنسا كۆچكردنی ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینی یاسر عهرەفاتی ته‌مه‌ن 75 ساڵیان ڕاگه‌یاندووە.
كاربه‌دەستانی باڵای فه‌له‌ستینی له كه‌ناری خۆرئاوای ڕامه‌ڵڵا جه‌ختیان له كۆچی دوایی ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینی ناساغ كرد كه له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌شكری فه‌رەنسی دەرەوەی پاریس ڕاگه‌یه‌ندرا بوو كه بۆ ماوەی هه‌فته‌یه‌كه له‌وێ چارەسه‌ر دەكرێت.
سه‌رۆكی پزیشكه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه گوتی به‌ڕێز عه‌رەفات له كاتژمێر 2:30 به كاتی جیهانی گیانی له دەستداوە كه بۆ ماوەی هه‌فته‌یه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك پاریس بێهۆش بوو.
نه‌بیل شهعهت ی وەزیری دەرەوەی فه‌له‌ستین له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتی پرسه‌ی ڕەسمی به‌ڕێز عه‌رەفات له قاهیرە به‌ڕێوە دەچێت و پاشان له ڕامه‌ڵڵا كه‌ناری خۆرئاوا لاشه‌كه‌ی به خاك دەسپێردرێت.
جێی باسه، به‌ڕێز عه‌رەفات له مانگی ڕابوردودا هه‌ستی به ناساغی كردوو له شوێنی نیشتهجێیهوە له ڕامهڵلای كه‌ناری خۆرئاواوە به فڕۆكه گه‌یه‌ندرایه دەرەوەی ووڵات به مه‌به‌ستی چارەسه‌ركردنی و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جارە له ماوەی سێ ساڵدا ووڵات به‌جێبهێڵێت.