كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا دراوسێكانی عێراق وەك ئێران و سوریا، هه‌وڵی دەست تێوەردانه ناو هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی عێراق دەكه‌ن.
سه‌رۆكی كاتی عێراقیش له ماوەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا و كۆبونه‌وەی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش باسیان له‌م كێشه‌یه كرد. دوا به دوای ئه‌وەش ئه‌مه‌ریكا هۆشداری هه‌ردوو ووڵاتی ئێران و سوریای كرد به هیچ شێوەیه‌ك دەست نه‌خه‌نه ناو كاروباری عێراقه‌وە.
میوانداری ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجارە، دەخیل شه‌ممۆ و میوانه‌كانیش د. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری ناوداری كورد ، سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنی جێگری وەزیری ڕۆشنبیری.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.