یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا چاوەڕوانییان لە تورکیا هەیە کە وڵاتەکە ببێتە ناوەندێک بۆ پەناخوازانی ئەفغان، ئەوانەی دەیانەوێت بۆ ماوەی کاتی لە تورکیا دا بمێننەوە و پاشان لە ئەوروپا دا نیشتەجێ ببن.
لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا دا، هیوا مەولانیا، ئەندامی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان دەڵێت، ئەو پەناخوازانەی ئەفغان کە دەیانەوێت بە پاکستان و ئێران و تورکیا دا دەرباز بن، لە سنورەکان دمێننەوە و تووشی گرفت و کارەساتی گەلێک دژوار دەبن.
هیوا مەولانیا ئاماژەش بەوە دەکات کە دەربازبوون بۆ نێو خاکی تورکیاش کارێکی بە گرفتە چونکە تورکیا بڕیاری داوە دیواری سنوری ساز بکات و تەنانەت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چاودێری سنور دەکات و دیوارەکەش هێندەی نەماوە تەواو بێت.
هەروەها دەشڵێت تورکیا ئامادە نییە پەناخوازی زیاتر وەربگرێت چونکە دەڵێت بە ملیۆنان پەناخواز – کە زۆربەری خەڵکی سوریان- لە وڵاتەکەی دا دەژین.
مەولانیا دەڵێت، هەرچەند یەکێتی ئەوروپا لە بەر مەسەلەی پەناخوازان بە ملیار دۆلاری داوە بە تورکیا وەک یارمەتی، بەڵام وەک دەڵێت "مەرج نیە ئەو پارەیە بۆ پەناخوازان خەرج بکات، چونکە پەناخوازان پێشتر بو نموونە بیمەی تەندروستییان هەبوو، بەڵام ئێستا ئەویشیان نەماوە و لەوەش زیاتر، بێ ڕێزیشیان پێ دەکرێن."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: