ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن شه‌وی ڕابردوو له ئاکامی هێرشی جه‌نگاوه‌رانی تاڵیبان بۆ سه‌ر ئۆتێـلێـکی نایابی کابولی پایته‌خت 11 که‌سی سیڤیل و پـۆلیس ئه‌فغانی کوژران و 8 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن گه‌مارۆی ئوتێلی Inter Continental پـێنج کاتژمێری خایاند و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌می 9 هێرشبه‌ره‌که به خۆته‌قاندنه‌وه و کوشتن له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانیـیه‌وه کوژران.
ئێواره‌ی هێرشه‌که کۆنفرانسـێـک سـازدرابوو بۆ وتووێژکردنی ڕاده‌سـتکردنی قۆناغی به‌رپـرسیارێتی ڕه‌وشی ئاسایشی ئه‌فغانسـتان بۆ هێزه‌کانی ئه‌فغانی.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن زۆربه‌ی کوژراوان کارمه‌ندانی ناو ئه‌و ئوتێله بوون و له نێو کوژراوانیشـدا به لای که‌م 2 پـۆلیسی ئه‌فغانی تیادا بووه.
هاوبه‌ندی ناتۆ ده‌ڵێت 2 هه‌لیکۆپـته‌ری هێزه‌کانیان به‌شـداریان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا کردبوو و ده‌رئه‌نجام سێ میلیتانیان کوشـتبوو، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر سه‌ربانی ئوتێله‌که بوون.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێـتی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته ئه‌سـتۆ و ڕایگه‌یاندووه که له دژی که‌سـانی بیانی سـازدراوه.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای ڕایگه‌یاند ئه‌م هێرشه پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی بۆ هێزه‌کانی ئه‌فغانی ڕاناگرێت.