دوای ڕۆژێک له ده‌سپێکی کاری ڕاکێشانی لووله‌ی گازی نێوده‌وڵه‌تی له خاکی ئه‌فغانستاندا زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی و هێرشی چه‌کداری بوتە هۆی ئەوە دەیان کەس بکوژرێن.
گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، خۆکوژیک له نزیک ناوه‌ندی ئاسایشی کابول خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به لانیکه‌مه‌وه 3 که‌س کوژاون و ژماره‌یه‌که‌ی دیکه برینداربوون.
گرووپێکی تیرۆرستی سه‌ر به‌ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئەو کردەوەیەی گرته ئه‌ستۆی خۆی.
به‌رپرسان ده‌ڵین کووشندهترین هێرش له ناوچه‌ی (فه‌ره‌ح) بوه له ڕۆژئاوا، یاخیبوانی تالیبان له‌هێرشێکدا به‌ره‌به‌یان به‌لانیکه‌مه‌وه 20 سه‌ربازی حکومه‌تیان کووشتوه، به‌ر له‌وه‌ی له ناوچه‌ی (باڵا بلۆک)کۆنترۆڵی بنکه‌که‌یان بکه‌ن.
جیاواز له‌وه به‌یانی شەمە دوو کرده‌وه‌ی خۆکوژی بۆ سەر هێزه‌کانی ئه‌فغانستان له ناوچه‌ی هه‌ڵمه‌ند ئەنجام دران.
له هێرشی یه‌که‌مدا له ناوچه‌ی (ناد عه‌لی) خۆکوژێک بهئۆتۆمۆبێلێکی زرێپۆشی بۆمبڕێژکراو بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌فغانستانی کرده ئامانج.
به‌رپرسان ده‌ڵین ڕاپۆرته سه‌ره‌تایه‌کان ده‌ڵێن له‌ته‌قینه‌وه‌که‌دا 4 سه‌رباز کورژاون و ژماره‌یه‌کی دیکەش بریندار بوون.