رۆژى شه‌ممه گردبوونه‌وه و خۆپيشاندانيك له چه‌ندين شار و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌ريمى كوردستان بۆ پشتگيرى له عه‌فرين به‌ڕيوه‌چوو.
له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى ژماره‌يه‌كى زۆر له چين و توێژی جياجيا به‌شداريان له‌و کردبوونهوهيه كرد و په‌يامى خۆيان هه‌بوو، له‌مباره‌يه‌وه هه‌نگاو هاشم به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى مه‌كۆى گۆڕان له هه‌ولێر به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا گوت، " مه‌به‌ستمان له‌و گردبوونهوهيه گه‌ياندنى په‌يامى باشوورى كوردستان بوو، دووپاتكردنهوى پشتگيرى وپشتيوانى باشوورى كوردستان بوو بۆ عه‌فرين كه بۆ ماوه‌ى پێنج حهفتهيه له به‌رگرى و بهرخوداندايه."
ژمارهيهکى زور له هاووڵاتيانی ىشارى هه‌ولێر و ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان له به‌رده‌م پاركى "شانه‌ده‌ر"ى شارى هه‌ولير گردبوونه‌وه و پێكه‌وه پشتگيرى خۆيان بۆ هێزه كورديه‌كان و خه‌ڵكى سڤيلى عه‌فرين ده‌ربڕى و ده‌ڵێن پێويسته له هه‌موو شار و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌ريمى كوردستان بۆ عه‌فرين بينه ده‌نگ و هاوكاريان بكريت تا سه‌ركه‌وتن له عه‌فرين رابگه‌ێنرێت.
زانا شيروانى چالاكى كومه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌و گردبوونهوهيهدا ده‌ڵێت:
"ئێمه ئه‌مرۆ هاتووين ئه‌و هيرشه نارهوايهى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ئيدانه و مه‌حكوم بكه‌ين چونكة پێچه‌وانه‌ى هه‌موو پره‌نسيپه‌كانى مافى مرؤڤه وپشتيوانى ته‌واوى خۆمان بۆ كوردانى عه‌فرين دووپات دهكهينهوه و داواش له سه‌ركردايه‌تى كورد ده‌كه‌ين يه‌كگرتوو بن و به‌يه‌كه‌وه شۆرش بكه‌ن."
محه‌مه‌د به‌كر چالاكوانيكى رۆژئاوايه به به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ريكا گوت، "ئێمه هاتووين بۆ ئه‌و گردبوونهوهيه پشتگيرى خۆمان بۆ به‌رخودانى عه‌فرين ده‌ربڕین و هه‌روه‌ها ئێمه هاتووين بۆ ئه‌وه‌ى وره به ئەوان بده‌ين و به راستيش ئێمة وره له‌وان وهردهگرين."
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌يى كوردستان كه‌نه‌كه به به‌شدارى و هه‌ماهه‌نگى لايه‌نه سياسيه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نى و زانايانى ئاينى و پيكهاتهكان و چين و توێژه‌كان، ڕێپێوانى جه‌ماوه‌رى و گردبوونه‌وه‌يه‌كيان له هه‌ولير سازكرد بۆ پشتگيرى خه‌ڵكى سڤيلى عه‌فرين و هێزه كورديه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.