ئاوارەکانی خەڵکی عەفرین لە ناوچەی شەهبا لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕوویان لە گۆڕستانی ئەحرەسێ کرد کە لەوێ ڕۆڵەکانیان لە هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و سوریای دیموکرات بە خاک سپـێردراون.
خێزانەکان گوڵیان لەسەر گۆڕەکان دانا و نوێژ و نزایان بۆ ڕۆڵەکانیان کرد کە لە شەڕەکانی دژی داعش و هێرشی سەر عەفرین گیانیان لەدەستداوە.
نەورۆز ڕەشۆ پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ژمارەیەک وێنە و ڕاپـۆرتێکی دەنگی لەم بارەیەوە ناردووە.