سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالکی له ڕۆژی شه‌ممه له دوه‌مین کۆنگره‌ی نیشتمانی کورده فه‌ێلیه‌کان له وتارهکهێدا داوای کردوه کورده فه‌ێلیه‌کان ده‌بێت ناسنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت وه‌کو پێکهاته‌کانی تری میلله‌تانی عێراق.
عه‌لی حوسه‌ێن فه‌ێلی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئێمه چاوه‌ڕوانمان نه‌کرد مالکی به‌و جۆره قسه‌بکات، به‌و پیه‌ی که تاکو ئێستا وا بیرمان ده‌کرده‌وه که کوردین و عێراقیشین و ده‌توانین سه‌ر به هه‌ر ئاین و ئاینزاێیک بین و له‌وه‌ش ئه‌توانیین هاوبیرو باوه‌ڕی مه‌زهه‌بی بین که پێ ده‌ڵێن شیعه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که مالکی ئاماژه‌ی پێ ده‌کات ئه‌وه داماڵینی ئێمه‌یه له‌و مێژوییه ، له‌و کێشه نه‌ته‌وه‌ییه بێ ئه‌وه‌ی جێگیریکی بۆ ده‌سنیشان بکات ، من وا ده‌ێبینم ئه‌و ده‌ڵی ئه‌و کورده‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانه ئه‌گه‌ر کوردی ده‌روه‌ی هه‌ریم وه یا خود کوردی فه‌ێلی ناو بنێن بۆی نییه بڵی من کوردم. عه‌لی فه‌ێلی ده‌شڵێت مالکی ده‌بێ رونی کاته‌وه ئه‌و له پێگه‌ی سه‌روکی حیزبێک ئه‌و لێدوانه‌ی داوه وه یاخود وه‌کو سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:44خوله‌که.