Accessibility links

ئاڵا تاڵه‌بانی: خۆزگه‌ کورد خۆی نه‌خسـتایه‌ نێو کێشه‌ی نێوان ئه‌لعێراقیه‌ و مالیکی


له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی کوردسـتانی ده‌ڵێت خۆزگه‌ کورد خۆی نه‌خسـتایه‌ نێو ئه‌م کێشه‌یه‌ی ئێسـتا له‌ نێوان سوونه‌ و شیعه‌ و یاخود نێوان عێراقیـیه‌ و مالیکیدا هه‌یه‌.

ده‌ڵێت ده‌بوایه‌ کورد ته‌نها بۆ کێشه‌ و داواکاریـیه‌کانی خۆی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵیدا بکردایه‌، چونکه‌ چوونه‌ ناو به‌ره‌یه‌ک له‌ دژی به‌ره‌یه‌کی دیکه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نیـیه‌. ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده‌ مانه‌وه‌ی مالیکی زه‌ره‌ره‌ بۆ کورد، به‌ڵام لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ لێی به‌م شێوه‌یه‌ که‌ دژایه‌تیکردنی گه‌وره‌ترین لایه‌نی شیعی لێـده‌که‌وێته‌وه‌ هیچ قازانجێـکی بۆ کورد نابێت و بگره‌ زه‌ره‌رشی ده‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:46 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG