به‌خێرهاتنه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی ناوداره‌کانی ئه‌مه‌ریکا که چه‌ختی به‌رنامه‌که‌مان له‌م جاره‌دا له‌سه‌ر (دی دی مه‌یه‌رس) ده‌بێت که یه‌که‌مین ژنی وته‌بێژی کۆشکی سپی بووه و یه‌کێك له کاربه‌ده‌سته هه‌ره گه‌نجه‌کانی سه‌رده‌می به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆك کلنتن.
ئێستاش پاش تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌یدا چه‌ختی کردۆته سه‌ر به‌هێزکردنی ژنان له ویلایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رانسه‌ری جیهانیش.
مه‌یه‌رس ده‌ڵێت: " وه‌ک یه‌که‌مین ژنی وته‌بێژی کۆشکی سپی کارێکی زه‌حمه‌ت و گران بوو ده‌سه‌ڵاتی خۆم بسه‌پـێنم و متمانه‌یی به‌ده‌ستبهێنم له داب و که‌لتوری واشنتن. به‌دڵنیاییه‌وه من دووچاری به‌ره‌نگاری بومه‌وه و ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌بوو هه‌ستم ئه‌کرد ئه‌رکه‌کانم له ده‌سه‌ڵاتم زۆرتر بن که پێم وابوو کێشه‌یه‌که ڕووبه‌ڕووی زۆربه‌ی ژنان ده‌بێته‌وه. به‌ڵام من خه‌باتم کرد و به تێپه‌ڕبوونی کات توانیم کارێکی وا بکه‌م بواره‌که‌م باشتر بۆ بڕه‌خسێت و کاره‌کانم چاکتر جێبه‌جێ بکرێن بۆ خۆشم و بۆ سه‌رۆکیش."
مه‌یه‌رس ده‌شڵیت دا‌یکی کاریگه‌رێتیه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بووه.
مه‌یه‌رس ده‌ڵێت: " دایکم هه‌میشه به خۆم و خوشکه‌که‌می ده‌گوت که ئێمه ده‌توانین هه‌ر کارێک بکه‌ین که ئاره‌زومان لێی بێت. به‌خۆی پله‌ی ماجسـتێری به‌ده‌ستهێنابوو و له‌و ده‌مه‌ی له قوتابخانه‌ی دوا ناوه‌ندی بووم گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌رکار. ئه‌و وه‌ك سمبوڵێکی به‌ڕێز بۆ خۆم و خوشکه‌که‌م بوو. من له سه‌رده‌می سیاسه‌ت په‌روه‌رده بووم و چاوم به زۆر له ژنانی پێشکه‌و‌توو که‌وت که ئه‌وه‌ش متمانه‌یی به خۆم زیادکرد که به‌ره‌و پێش هه‌نگاو بنێم به‌ڵام هێچ کاتێك بیرم له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه له کۆشکی سپی کار بکه‌م.
مه‌یه‌رس ده‌ڵێت هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێکی چاکی بۆ هه‌ڵکه‌وتبوو چونکه یه‌کێك له سه‌رپه‌رشتیکه‌رانی له بواری سیاسه‌تدا فه‌رمان ڕه‌وای پێشووتری ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلس تۆم برادلی بوو. ده‌شڵێت تۆم زۆر به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم له‌و ده‌مه‌ی هێشتا زۆر گه‌نج بووم هه‌ر وه‌ک گه‌وره‌یه‌ك گوێی لێ ده‌گرتم و له‌ویشه‌وه زۆر شتی باش فێر بووم به تایبه‌تی چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی و من هه‌مێشه ئه‌و چاکه‌یه‌ی تۆمم له بیر ناچێته‌وه.
مه‌یه‌رس دوای به‌جێهێشتنی بۆ کۆشکی سپی له ساڵی 1994 دا وه‌ك تێبینیکه‌ری سیاسی له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆ‌ن کاری ده‌کرد هه‌روه‌ها وانه‌ی له بواره‌کانی سیاسه‌ت و میدیا و مه‌سه‌له‌کانی ژنان ده‌گوته‌وه.
مه‌یه‌رس ده‌ڵێت: " من هێشتا پێم خۆشه له بواری سیاسه‌ت کار بکه‌م، به‌ڵام به‌هێزکردنی ژنان بۆته چه‌ختی سه‌ره‌کیم و من له‌و باوه‌ڕه‌دام که به ڕاستی ده‌توانن جیهان بگۆڕن.
مه‌یه‌رس پێی وایه ده‌بێت ژنان شان به شانی پیاو‌ان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن و پۆستی گرنگ بگرنه ده‌ست. ده‌شڵێت چونکه به‌و کاره ده‌توانین باشترین به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی ئابوری و سه‌قامگیری سیاسی و ئاشتی به‌ده‌ست بهێنن. گوتیشی پێی وایه هیچ جۆره ڕێگه‌یه‌ک نیـیه بۆ گۆڕانکاری له فێرکردنی ژنان و به‌هێزکردنیان کاریگه‌رتر بێت.
به‌ڵام دا‌نی به‌وه‌ش دانا که ژنانی سه‌رکه‌وتوو له بواری کارداری و هه‌روه‌ها سیاسه‌ت زۆر جار که‌م ته‌رخه‌من له به‌رامبه‌ر یارمه‌تی و به‌هێزکرنی ژنانی تر بۆ به‌ره‌و پێشچوونیان.
هه‌ر بۆیه مه‌یه‌رس بۆ هاندانی ژنان و ده‌ستگرتنیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پێش بچن بۆته وته‌بێژی کامپـینێـک به ناوی به‌هێزکردنی متمانه‌یی به خۆت. که سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت له لایه‌ن جۆنز نیویۆرکه‌وه کارداری ناوداری جل و به‌رگ بۆ پێگه‌یاندنی ژنانی شاره‌زا و لێهاتوو به دا‌بینکردنی ئامۆژگاری و هاندانیان بۆ پێشکه‌وتن له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه.
مه‌یه‌رس ده‌ڵێت ئه‌و کامپـینه ڕێگه چاره‌یه‌کی تره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌و ژنانه بگات له هه‌موو شۆێنێـك و یارمه‌تیان بدات بۆ ئه‌وه‌ی هێز و توانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و سه‌رکه‌وتووبن له بواری کاره‌کانیان تا بتوانن جیهان بگۆڕن.