حکومهتی پاکستان ڕهخنه له ویلایهتهیهکگرتووهکانی ئهمهریکا دهگرێت که به هۆی هێڕشێکی فڕۆکهی بێ فڕۆکهوان ڕیبهری میلیشیا حهکیم ئهلا مهحسود کوشتوه و دهڵیت ئهو کوشتنه زیانی به ڕهوتی ئاشتی له گهڵ ئهو گروپه دهگهیهنێت.
پهیامنێری دهنگی ئهمهریکا شاڕۆن بێهن له ئیسلام ئابادهوه ئهم ڕاپۆرتهی ئاماده کردوه.
وەزیری نێوخۆیی پاکستان، چادوری نیسار عەلی خان، کوتی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی CIAسی ئای ئەی که ڕێبەری میلیشیا حەکیم ئهلا مەحسودی ڕۆژی هەینی شەو کوشت زیانی بە هەوڵەکانی حکومەت بۆ وتووێژێکی ئاشتی بە مەبەستی کۆتایی پێ هێنان بە یاخیگەری دە ساڵەی تاڵەبان گەیاندوە.
لە دەمێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕەسمی قسەی دەکرد، خان وەزیر کوتی شاندایەکی سێ کەسی حکومەت لە سەرڕیگای چوون بۆ وتووێژ لە گەڵ فەرماندەی تالیبان بوو، کاتێک مووشەکەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وە ئەو خانووبەرەیە کەوتن کە مسعود تێیدا نیشتەجێ بوو.
وەزیری زانیاری پەرویز ڕەشید ڕۆژی شەمە کوتی ئەو هیوادار بوو مەرگی مەحسود هەوڵەکانی بۆ ئاشتی ڕانەگرێت.
ڕەشید:
"بە شێوەیەک ئەمەریکێکان ئەو ڕەوشتەیان لە ڕابردوودا هەبوە هەرچەشنە وتووێژێکی نێوان جا هی لەشکری پاکستان یان حکومەتی پاکستان لە گەڵ تالیبان ڕابگرن ئەویش لە ڕێگای بە کارهێنانی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بۆ ئەوەی هێندیک کەسی ناسراو لە ناوبەرن. و ئەوەش دروست ئەو کارەیە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان ئەو کات کردوویانە."
ئەمەریکا پاداشی ٥ ملیۆن دولاری لە سەر مەحسود دیاری کردبوو. ئەو تاوانی خرایه سەر لە هیرشی خۆێناوی خۆکۆژی بۆ سەر خانووبەرەکانی سی ئای ئەی لە پاکستان لە ساڵی ٢٠٠٩ دا، و هەوڵی تەقاندنەوەیەکی سەرنەکەوتوو لە گۆڕەپانی تایمز لە شاری نیویۆرکدا دەستی ههبوو.
مەحسودی تەمەن ٣٤ ساڵی لە ٢٠٠٩ کۆنتڕۆڵی گروپەکەی گرتە دەست دوای ئەوەی بەرپرسی پێشووش هەر بە هێرشێکی لە ئەو شێوەیەدا کوژرا.
کاردانەوەی جوراوجۆر لە پاکستان سەبارەت بە هەواڵی مەرگی مەحسوود هەبوو. هێندێک کەس لە کوژرانی ئەو فەرماندەیە شەڕەوانە خۆشحاڵ بوون، و وەک بەرپرسیار بۆ مەرگی هەزاران مەدەنی و هێزەکانی ئاسایش لە پاکستانی دەزانن. بەلام کەسانی دیکەش کوتیان واشنگتن شانسیان بۆ وتووێژەکانی ئاشتی لە ناوبرد.
توێژێنەر ڕەزا ڕوومی، هاوکارێکی باڵا لە ئەنستیتۆی جیناح، ئەو بۆچوونە بە گرنگ نازانێت.
رومی دەڵیت هێرشەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پشتیوانی لاوەکی پاکستانی لە گەڵ بوە.
رومی:
"بە شیوەیەکی ئاشکرا ئەو جۆرە زانیاری ورد و نەهێنی یه دەبێت لە لایەن سەرچاوەکانی خۆجێی یەوە بێت، و بۆچوونی وا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پاکستانیش هەن کە دەڵێن، دەبێت ڕادەیەکی هاوکاری لە گۆڕی دابێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانە لە ناوبەرن."
هێندیک فەرماندەی تالیبان شەمە کوتیان ئەوان ناوی خان سەعید سەنجایان هێناوە بۆ ئەوەی جێگای مەسعود بگرێتەوە. سانجا سەعید سەربە هەمان عەشێرە و ناوچەیە کە مسعود لێێ بوو، و باوەڕ دەکرێت پشێتوانی لە نێو تالیبانی پاکستان هەبێت، بەڵام پشتیوانانیان لە لایەن هاوبەندانیان لە نێو تالیبانی ئەفغانستان نیە.
بەڵام دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پاکستان وتەی وتەبێژی تالیبان مەولانا تاریق ئەعزەم هێنایەوە کە دەڵێت هەتا ئێستا ڕێبەرێکی نوێ هەڵنەبژێردراوە. ئەو کوتی کۆبوونەوەیەکی ڕێبەرانی تالیبان لە نیو چەند ڕۆژی دابێت لە سەرئەوە بڕیار دەدەن.
ئەگەرچی وهک ڕێکخراوی به جیان، بهڵام گرووپەکانی تالیبان گهلێک جاران پشتیوانی لە یەکتر دەکەن. ناڕوونی سەبارەت بە دیاری کردنی سانجا بۆی ههیه کاردانەوەی لە سەر پارچە پارچە بوون لە نیو تالیبانی پاکستان دا هەبێت کە هەرپێشتر تووشی بوونە، ئهوهش وا دەکات تهنانهت وهدهست هێنانی ههر جۆرە وتووێژیکی کاریگەر بە گرفت بێت.