Accessibility links

عومەر محەمەد: کەس نازانێت بەڵگەی گؤڕە بە کۆمەڵەکان لە کوێیە؟


یادی 32 ساڵەی تاوانی ئەنفال بەهۆی کەرەنتینەوە و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ دەنگی و بەبێ هیچ مەراسیمێک بەڕێوە دەچێت.

بەرنامەی روانگە لەگەڵ چالاکوانی مەدەنی و شارەزای دۆسێی ئەنفال عومەر محەمەد ئەو دۆسێیە تاوتوێ کرد.

عومەر محەمەد دوای ئەو 32 ساڵە نائومێدە لە دەسەڵاتدارانی هەرێمەکە کە نەیان توانیوە ئەم دۆسێیە بە جیهانی بکەن، دەڵێت "نەک دەسەڵاتدارانی هەرێم بەڵکو رۆشنبیرانیش کارێکی وەهایان بۆ ئەنفال نەکردووە، خۆ جولەکە سیاسیەکانی بەخۆیان ئەو هەموو فلم و مۆزەخانەیان نەکردووەتەوە، ئەوە بە فشاری ئەوان کراوە، تەنانەت هەندێک لەو کتێبانەش نوسراون هەڵەی دنیای تیایە، نوسەرەکانی خاوەن پێگەبوون و بۆیان چاپکراوە، تەنها ئەو رۆمانەی بەختیار عەلیە وەک کارێک کە دیار بێت".

بۆچی تاوەکو ئێستا تاوانی ئەنفال بە جینۆساید نەناسراوە؟

لەو بارەیەشەوە عومەر دەڵێت "تۆ هێشتا لە ناوخۆی هەرێمەکە بە جینۆساید نەتناسیوە و وەهاش کارت بۆ نەکردووە، بڕۆ بڕوانە ڕۆژنامەکانی ئەوسای ئەو حیزبانە هەر نەشیان زانیوە جینۆساید چییە؟ واتە کاریان بەو شێوە لەسەری نەکردووە، لە خەیاڵی سیاسی ئێمە گۆڕی زیاتر و راکێشانی دەسکەوتی زیاتر و هاوسۆزی، ئەگەر ئێستا منداڵێکی کورد لە زانکۆکانی هەرێم بیەوێت لەسەر ئەنفال دیراسە بکات هیچی دەست ناکەوێت چونکە نازانرێت بەڵگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە کوێن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:22:40 0:00


XS
SM
MD
LG