Accessibility links

دوای 118 ساڵ رۆژنامه‌وانی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و کوێ؟


هێمن مامه‌ند، ڕۆژنامه‌نووس
هێمن مامه‌ند، ڕۆژنامه‌نووس

به‌ڕێز مامه‌ند ده‌ڵێت هه‌موو ڕۆژنامه‌کانی هه‌ریمی کوردستان وه‌ک یه‌ک هه‌لیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌.

له‌ یادی 118 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر رۆژنامه‌گه‌ری کوردی دا، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ میدیای کوردی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ قه‌یرانی دارایی ساڵی هه‌ڵوه‌رینی رۆژنامه‌ی ئه‌هلییهکان بوو. ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی وه‌ک دێرین ترین رۆژنامه‌ی هه‌رێمی کوردستان قوربانییه‌که‌ی بوو، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه،‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان زه‌مه‌نی باڵاکردنی میدیای سێبه‌ر و حیزبییه، له‌و باره‌یه‌وه‌ هێمن مامه‌ند وه‌ک رۆژنامه‌وانیكی سه‌ربه‌خۆ له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌م وتوێژه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه‌.

هێمن له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت "کارپێنه‌کردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری وای کردووه‌ میدیا له‌ کوردستان رێکخراو نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌له‌‌ی بۆ میدیای حیزبی وسێبه‌ر ره‌خساوه‌ بۆ میدیای ئه‌هلی نه‌بووه‌.میدیای سێبه‌ر هه‌یه‌ له‌ موڵکی گشتی، مانگانه به‌ ده‌یان هه‌زار دۆلاریان ‌ بۆ خه‌رج ده‌که‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ی ئه‌هلی داده‌خرێن و ده‌سه‌ڵاتیش پێی خۆشه‌ میدیا و توانای رۆژنامه‌وانی بخاته‌ خزمه‌تی خۆیه‌وه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:28 0:00

XS
SM
MD
LG