ئه‌مرۆ 18 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان ( PKK) تێپه‌ر ده‌کات، له ده‌رئه‌نجامی گوایه پیلانگێڕانێکی نیۆنهتهوهییدا. ئاخۆ مه‌به‌ستی تورکیا چی بوو له‌و ده‌ستگیرکردنه‌دا ؟ تورکیا ئامانجه‌کانی پێکا؟ ئۆجه‌لان که له زیندانه‌وه رۆڵێکی دیاری هه‌بوو له پرۆسه‌کانی ئاشتیدا، ئاخۆ له ده‌ره‌وه بوایه پرۆسه‌کان به چ ئاقارێکدا دهروێشتن؟
رۆژنامه‌وان کارۆخ راوهندوزی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر ئه‌و باسه‌ی که ئایا ده‌وڵه‌تی تورکیا و یان ئه‌و هێزانه‌ی له‌م پیلانگێڕیه‌دا به‌شدار بوون توانییویانه ئامانجی خۆیان بپێکن، ئه‌مه‌یان جێگای قسه له‌سه‌ر کردنه، چونکه ئه‌مرۆ ئه‌بینین ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژ به رۆژ به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ردوگان به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت بوون ئه‌چێت، نه‌خێر نه‌یتوانیوه ئه‌م ئامانجه‌ی بپێکێ، چونکه ئه‌بینین له باکوری کوردستان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان ئه‌مرۆ له زیندانه‌کانی تورکیادان به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌باتی کورد، تێکۆشانی کورد له باکوری کوردستان، له رۆژئاڤا و له به‌شه‌کانی تری کوردستان به هه‌مان شێوه رۆژ به رۆژ روو له زیادبوون ئه‌کا و کاریگه‌ری زیاتر ئه‌بێ به تاێبه‌ت له تورکیا".
کاک کارۆخ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی وه یاخود ئه‌و هێزانه‌ی له‌م پیلانگێڕیه‌دا به‌شداربوون به ئامانجی کپکردنی یاخود له ناوبردنی خه‌باتی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون، چونکه ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه ئه‌و کاته‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان دهدستگیر کرا خه‌باتی چه‌کداری و خه‌باتی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان روو له هه‌ڵکێشان بوو، ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی تورکیای ته‌نگه تاو ئه‌کرد".
سه‌باره‌ت به رۆڵی ئۆجه‌لان له پرۆسه‌کانی ئاشتیدا، کاک کاروان ده‌ڵێت" به‌ڵی هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر به‌رێز ئۆجه‌لان له ده‌روه‌ی زندان بوایه ره‌نگه ئه‌م دۆخه‌ی که ئێستا هه‌یه له باکوری کوردستان له ئارادا نه‌بوایه، به جۆرێک له جۆره‌کان ره‌نگه خه‌باتی سیاسی و خه‌باته‌کانی تریش تا ئاستێک به‌ره‌و پێش جوبونایه".