کومیته‌ی په‌یامنێرانی مافه‌کانی مرۆڤ ڕاده‌گه‌یه‌نێت محه‌مه‌د ڕه‌زا حه‌دادی که به تاوانی کوشتن له ته‌مه‌نی 15 ساڵی داگیراوه له ڕۆژی چوارشه‌مه‌دا له سێداره ده‌درێت و ئه‌م زانیاریه‌ش به پێی بنه‌ماڵه‌ی حه‌دادی‌یه که کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی لێی ئاگادار کردوون.
کومیته‌که ده‌شڵێت ڕێکخراوه‌کانی پشتیوانی مافه‌کانی مرۆڤ گه‌لێک جاران سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی مێرمنداڵان له ئێران دا ناڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕیوه.
ڕۆژنامه‌وان عارف نادری به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت که به هیچ جۆرێک ناتوانین بیر له ئه‌وه بکه‌ینه‌وه کۆماری ئیسلامی ئێران باوه‌ڕی هه‌بێت منداڵانی ئێران خاوه‌نی په‌روه‌رده‌ی دیمۆکراتیک و که‌سایه‌تی ئازاد بن که بتوانن به شێوه‌یه‌کی ئاشتی خوازانه بیر بکه‌نه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:38 خوله‌كه.