Accessibility links

خۆپێشاندانه‌کانی میسر


خۆپێشاندانه‌کانی میسر
خۆپێشاندانه‌کانی میسر


پێشەکی: پشتیوانان و نەیارانی سەرۆکی تووشی گرفت بووی مێسر محەمەد مورسی خۆپێشاندانیان لە بەشەکانی جۆربەجۆری قاهیرە ، و شوێنی تر لە میسر بەڕێوەبرد، دوو ڕۆژ پێش ئەوەی ڕێپوانێکی چاوەڕوانکراو ژمارەیەکی زیاتر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. ئێددوارد یورینیان لە قاهیرەوە ئەم ڕاپۆرتەی بۆ دەنگی ئەمەریکا ناردوە:


چەند هەزار لە پشتیوانانی بەڕێز مورسی لە پێش مزگەوتێک لە گەڕەکی دوور دەستی شاری ناسر لە قاهیرە لە ماوەی نوێژی هەینی دا کۆبوونەوە. گەلێک لافیتانیان پێ بوو کە تێیاندا پشتیوانیان بۆ سەرۆک دەردبڕی و جەماوەر جاربە جار دروشمی "دەسەلاتی ئیسلامی " دەسەڵاتی ئیسلامی" یان دووپات دەکردەوە.

لە هەمان کاتدا، خۆپێشاندەرانی دژە مورسی بە دروشمدان داوای لە سەر دەسەڵات لاچوونی سەرۆکیان دەکرد، که‌لانی کەم لە سێ گەڕەکی شاری قاهیرەڕا بەرەو گۆڕەپانی مەیدانی تەحریر دەچوون.


لە ئەلیکساندریا دووهەمین شاری گەورەی میسر، چەندین هەزار لە نەیارانی سەرۆک لە گەرەکی لای دەریا کۆبوونەوە، بە پێشتیوانی لە ڕووخانی حکومەت درووشمیان دەدا.

خۆپێشاندەران هەروەها داوایان کرد کە گرووپی ئیسلامی ئەخوان ئەلمسلمین خۆ تێکەڵی سیاسەت نەکات. ئاژانسی پەیامنێری ڕوێتێر ڕاپۆرت دەکات کە لانی کەم ٣٦ کەس لە پێکدادانەکان لە ئەلیکساندریا دا بریندار بوون.

ململانەیی لە نێوان پشتیوانانی مورسی و نەیاران لە هەریمی ئوستانەکانی فەیون، شەرقیە و دەکەلیە لە ماوەیەکی کورتی ڕابردوودا لانی کەم سێ کەس گیانیان لە دەست دا و ٣٠٠ کەسیش برینداربوون. لانی کەم ئافیسێکی ئەخوان ئەلمسلمین لە نزیک قاهیرە هێرشی کرایە سەر و سووتێنرا.

جوولانەوەیەکی نوێی ئۆپۆزسیۆن کە خۆی بە "تەمەرۆد" یان "سەرهەڵداو" دەناسێنێت ئێدحا دەکات ١٥ ملیۆن واژۆی کۆکردۆتەوە کە داوا لە سەرۆک دەکەن لە سەر دەسەلات لابچێت. نیگەرانی هەیە کە ئەندامانی گەنجی جوولانەوەکە لە گەڵ پشتیوانانی سەرۆک تووشی پێکدادان بن ئەوانەی دەڵێن کە ئەو بە "شێوەیەکی دێمۆکڕاتیک" هەڵبژێردراوە و دەبێت بمێنێتەوە.

سەید سادق، کە لە زانکۆی ئەمریکی وانەی کۆمەڵناسی سیاسی لە قاهیرە دەڵێتەوە، دەڵێت کە دۆخە کە وڵات دا خەریکە "بتەقێتەوە". بەڵام ئەو دەڵێت کێشەی بنەڕەتی ئابووریه‌ و ئاینی نیە:

سەید سادق:

"ئیسلامی سیاسی کاردانەوەی شەری چینایەتی لە وڵات دایە. ئاینی نیە. ئەوان دەستەواژەی ئاینی بۆ داپۆشینی جیاوازی یەکانی ئابووری و نەیاری و ڕەکەبەری بە کاردێنن. ئەوە تەواو کێشەیەکی سیاسیە، کە مورسی کەسێکی ناشایستە، کە ئەو جۆرەی بەڵینی داوە ناچێتە پێش، ئەو نازانێت چلۆن وڵات ڕێکبخات، ئەو دووبەرەکی لە وڵات دەخات، ئەو ناتوانێت مەبەستەکانی شۆڕش بە جێ بگەیەنێت."


زانای خۆرهەڵاتی نێوەڕاست فواد عەجەمی لە ئەنەستیتۆتی هۆڤر، لە لایەکی دیکەوە، دەڵیت کێشەی کۆمەڵایەتی لە میسر بە خۆپێشاندانەکانی سەرشەقام چارەسەر ناکرێت و شتێکی کەم لە ئاکامی خۆلی ناڕەزامەندێکان وەدی دێت.

فواد عەجەم:

" ئەوە بون بەستێکی بناخەیی سیاسیە و خۆپێشاندانەکان پێشنیاری چوونە دەر لەرهەرچەشنە بۆن بەستێک ناکەن، چونکە ڕژیم جەماوەری خۆی هەیە، ئوپوزسیون جەماوەری خۆی هەیە، و با لە بیرمان نەچێت کە مورسی لە لای خۆی بۆ ئه‌و شتە ناڕوونه‌ گەڵێک پشتیوانی بە هێزی لە دۆخێکی ئاوا دا هەیە کە ئەویش ڕەوایی یە...... خۆپێشدانەکان سەبارەت بە نائارامی لە وڵات و جیاوازی تێکەوتنەکانی بە ئێمە دەڵین که‌ ڕۆژیکی دوای خۆپێشاندنەکان ئێمە سەرلەنۆی بۆ بون بەست دەگەڕێینەوە."


کاربەدەستانی لەشکری میسر بە ئەفسەرانیان کوت کە لەشکر تەنیا ئەو کاتە خۆ تێکەڵی کێشەی سیاسی وڵات دەکات ئەگەر توند و تیژی یەکە لە سەر شەقامەکان دەست پێبکەن.
XS
SM
MD
LG