فڕۆکه‌یه‌کی دیکه‌ی هێڵی ئاسـمانی کانتاسی ئوسـترالی به ناچاری له سـنگافور نیشـته‌وه پاش ئه‌وه‌ی کێشه له کاری یه‌ک له مه‌کینه‌کانی ده‌رکه‌وت. ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی له‌و جۆره‌یه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا به‌سه‌ر فڕۆکه‌کانی ئه‌و هێڵی ئاسـمانیهدا بێت.
فڕۆکه‌ی جۆری بۆینگی 747- 400 ی هێڵی ئاسـمانی کانتاس که به‌ره‌و سدنی ده‌فڕی و 431 نه‌فه‌ری هه‌ڵگرتبوو ڕۆژی هه‌ینی پاش ماوه‌یه‌کی کورت له هه‌سـتانی به سه‌لامه‌تی له فڕۆکه‌خانه‌ی چانگی سنگافور نیشته‌وه. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری کێشه‌ی مه‌کینه‌که ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه.
نه‌فه‌ره‌کان ده‌ڵێن گوێـیان له زرمه‌یه‌کی گه‌وره بووه و پاشـان بینیویانه ئاگر له یه‌کێـک له مه‌کینه‌کانی دێته ده‌رێ.
به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێـکاری هێڵی ئاسـمانی کانتاس ئالان جۆیس گوتی جارێ زووه قسه له هۆکاری تێـکچوونی مه‌کینه‌کانی ئه‌و دوو فڕۆکه‌یه بکه‌ین، به‌ڵام زیاتر پـێده‌چێت هه‌ڵه‌یه‌ک له پـێـکهاته مه‌کینه‌کان یان چۆنێتی دروسـتکردنیاندا هه‌بووبێت.