Accessibility links

ئازاد چالاك سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌دوێت


ئازاد چالاك سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌دوێت
ئازاد چالاك سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌کان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌دوێت

دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له‌ مانگێک به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7 ی ئاذاری عێراق، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌نجامه‌کانی په‌سه‌ندکرد.

ڕۆژی (سێشه‌ممه‌) دادوه‌ر مدحه‌ت مه‌حمود سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی‌ عێراق له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری به‌غدا رایگه‌یاند: دادگای فیدڕاڵی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی 7/3 ی2010 ی په‌سه‌ندکرد، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تانانه‌ی یه‌کلاکرده‌وه‌ که‌ پێشکه‌ش به‌ دادگاکه‌ کرابون.

ئازاد چالاکی په‌ر‌له‌مانتاری عێراق له‌ گفتو‌گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا پێی وایه‌ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و لیستی ئیتیلافی نیشتیمانی که‌ کۆمه‌ڵێك له‌ حیزبه‌کان له‌خۆ گرتووه‌، وه‌ك ڕه‌وتی صه‌در و مه‌جلیسی ئه‌علا و حیزبی فه‌ضیله ‌گه‌ر له‌ ناو خۆیاندا ڕێک‌نه‌که‌وتن ئه‌وا دوور نیـیه‌ به‌ره‌و لایه‌نی کوردی هه‌نگاو بنین و هه‌وڵبده‌ن به‌شێکی ئه‌و ئیتیلافه‌ واته‌ مالیکی و مه‌جلیسی ئه‌علا و کورده‌کان ڕێکبکه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی کورسیـیه‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پـێکبهێنن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:22 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG