کۆنه‌پارێزانی سه‌ر به ڕێبه‌ری باڵا ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌ئی سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێران وه‌ده‌ست هێناوه له به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانی سه‌ر به ئهحمهدینهژاددا.
ئازاد مورادیان ڕه‌وانناس و سه‌روکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران- له وڵایه‌تی کالیفۆرنیا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی له وڵاتێک‌دا که ئازادی ڕاگه‌یاندن بوونی نییه له وڵاتێک‌دا که سسته‌می ده‌موکراتیک بوونی نییه، له وڵاتێک‌دا که ڕێکخرا و پارتیه‌کی سیاسی فه‌رمی بوونی نییه باوه‌ڕکردن به‌هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه. مورادیان ده‌شڵێت هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی ئێران بوون له خۆیان بوون و ئه‌و که‌سانه‌ش که چاودێرن و ڕاده‌گه‌ینن که چه‌ند له‌سه‌تای خه‌ڵک به‌شداریان کردووه له‌خۆیانن. ئه‌مه شێوازێکی سیاسییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌وڵاتانی دیکه ڕابگه‌ینن که ئێمه‌ش وڵاتێکی دیموکراتیکین.
ئازاد مورادیان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که‌سێک نه‌ماوه له ئێران‌دا که وه‌کو ئۆپۆزسیۆنێکی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌رمی که دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ببێت، هه‌موو له ئیختیاری خۆیاندایه چ موزاکه‌ره له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا چ هه‌تا سیاسه‌تی ناوه‌خۆیه که بیانبیت. بۆیه پێموایه که ئیتر مه‌سه‌له‌ی ئێران له حه‌وت مانگی ئاینده‌دا مه‌علووم ده‌بێت که ئێران به‌ره‌و کوێ ده‌روات به‌ره‌و شهر یا به‌ره‌و موزاکه‌ره‌ت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:58 خوله‌كه.