ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه فشار له‌سه‌ر ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ وازهێنان له به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی که ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ڕاپۆرتێکیدا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئێران ئیدعای ئه‌وه‌ی کردووه که به‌لگه‌ی باوه‌رپێکراوی هه‌یه که ئێران خه‌ریکی وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناو‌کی بووه. به‌لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که فشار له‌سه‌ر ئێران زیاد بکه‌ن بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئێران که جێگای مشتومڕه، به‌ڵام له‌سه‌ر شیانی گردارێکی له‌شکری له دژی ئێران ناکۆکن و ئێستا ده‌ڵێن تا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویان چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن به‌ر له‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێک بنێن.
دکتۆر ئازاد مورادییان ڕه‌وانناس و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران بنکه له کالیفۆرنیا له گه‌ڵ هاوکارمان باس له ناکۆکییه‌کانی نێوان کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر کێشه‌ی ناو‌کی ئێران ده‌کات که بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که ئێران ئه‌و هه‌ره‌شانه به جدی وه‌رنه‌گرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:20 خوله‌که.