له پـێوه‌ندی به‌هۆی هاتنی خه‌ڵکی ئێران بو سه‌ر شه‌قامه‌کان له ماوه‌ی شۆڕشی 1357ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 1979ی زاینی‌دا، دوکتور ئازاد مورادیان، به‌رپرسی کومیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، به ده‌نگی ئه‌مریکای گوت که به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی دروشمی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی ئێران له سی و سێ ساڵ له‌مه‌وپێش سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی و هاتنه‌سه‌رکاری حکومه‌تێکی دیموکراتیک بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ئێران بوو، به‌ڵام " ئامانجی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی ئێران هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی نه‌بوو".
له جیاوازی سه‌ره‌کی نێوان حکومه‌تی پاشایه‌تی و رژێمی ئیسلامی ئێران‌دا، دوکتور ئازاد شی‌ده‌کاته‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌می شا خۆیان نه‌ک به که‌سانی ئایینی به‌ڵکوو به جۆرێک له عیلمانی ده‌دیت. به پێچه‌وانه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێران خۆیان به "پیاوانی ئاینی و خۆ له به‌رژه‌وه‌ندێکی ئاینی تایبه‌تی واتا شیعه‌دا" ده‌بینن.
هه‌روه‌ها، دوکتور ئازاد پێ داده‌گرێت که شۆڕشی ئێران ئاکامی ناله‌باری کولتووری به‌دوادا بووه و ڕوانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به وڵاته‌که گۆڕیوه؛ بۆ نموونه خه‌ڵکی جیهان ئێران وه‌ک "وڵاتێکی شه‌ڕخواز" چاو لێده‌که‌ن.