ده‌مێکه چاو و ڕاوی هێڕش بردنه سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریکاوه له‌م لاو ئه‌و لا بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر قسه بوه. سه‌رۆک کۆماری ئیسرائیل شیمۆن پێرس ده‌ڵێت هێڕش بردنه سه‌ر ئێران نزدیک بوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌مه دیسانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ ترساندنی ئێران وه یاخود له ڕاستیدا پلانێک له ئارادایه؟
ڕۆژنامه‌وان سه‌لاح باێزیدی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌ڵێت پێ ده‌چێت هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌م دواییه هه‌ندێک جیاوازتر بن، چونکه کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه کردوه ئێران له چالاکیه ناوکیهکانێدا گه‌یشتوه‌ته ئاستێکی به‌رز و هه‌ڕه‌شه‌کان توندترن و پیان وایه ئێران له شه‌ش مانگی ئاێندهدا ببێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی و بۆیه له جێهان داوا ده‌که‌ن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی7:05 خوله‌که.