ڕۆژی پێنچشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما له وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ووتارێکی مه‌زنی پێشکه‌ش کرد و تێدا سه‌نگی خسته سه‌ر ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریکا به گشتی و جیهانی عه‌ره‌بیش به‌تایبه‌تی. هه‌روه‌ها په‌سنی خۆپیشاندانه‌کانی دا که وڵاتانی عه‌ره‌بی گرتۆته‌وه بۆ گۆڕانکاری. ئه‌م ووتاره‌ش کاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێکه‌وته‌وه.
هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتن‌دا له گه‌ڵ دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی ئیستێت و شیروان شه‌میرانی ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر مه‌سه‌له سه‌ره‌کییه‌کانی ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما، به‌تا‌یبه‌تیش پێشنیازه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر بنه‌مای سنووره‌کانی ساڵی 1967. هه‌روه‌ها کاردانه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ی هه‌له‌و واشنتن بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:08 خوله‌كه.