له 4ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1398 هه‌تاوی، (23ی مانگی دووی زاینی) به هۆی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک له ناوچه‌ی سنووری قوتور ژماره‌یه‌کی زۆر له گونده‌کانی هه‌ر دوو لای سنوور زیانیان پێگه‌یشتوون و ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵک گیانیان له ده‌ست دا و یان بریندار بوونه.
ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که داوا له خه‌ڵکی کوردستانی ئێران ده‌که‌ن به تایبه‌تی له ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دا به‌شداری بکه‌ن بریتین له:
ڕێکخراوی جیهانی کورد لە سوئێد
ڕێکخراوی جیهانی کورد لە ئاڵمان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە نۆروێژ
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ
ڕیکخراوی دیاسپۆڕای کورد لە سوئێد
بێهزاد خۆشحاڵی، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی جیهانی کورد له ئاڵمان ده‌ڵێت که‌مبوونی یارمه‌تی حکومه‌ت، دژواری وه‌رزی زستان دۆخی ژیانی بۆ خه‌ڵک سه‌ختتر کردوه که پیویستیان به یارمه‌تییه.