Accessibility links

کەنەدا دەڵێت لە هەڵگیرسانی جەنگ دەترسێت لە ئۆکرانیا


سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ
سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ دەڵێت کەنەدا لەوە دەترسێت جەنگ لە ئۆکرانیا سەرهەڵبدات و لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدا کاردەکات تاوەکو بۆ ڕوسیای ڕوون بکەنەوە هەر دوژمنکارییەکی دیکە دژی ئۆکرانیا جێی قبوڵکردن نیە.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی ڕوسیا لەوانەیە " لە ماوەیەکی زۆر کورتدا " هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا، بەڵام واشنتن تاوەکو دەتوانێت لە هەوڵە دیبلۆماتیەکانی بەردەوام دەبێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەمەریکا نازانێت ڕوسیا لەڕاستیدا چی دەوێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕوسیا دەیان هەزاران سەربازیی لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکردووە، بەڵام ڕەتی دەکاتەوە پلانی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیای هەبێت.

سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " لە هەڵگیرسانی جەنگ دەترسین لە ئۆکرانیا. زۆر نیگەرانین سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەتی ڕوسیا، ئەو ڕاستیەشی کە سەرباز دەنێرن بۆ سەر سنوورەکانی ئۆکرانیا."

وتیشی " لەگەڵ هاوبەش و هاوەڵە نێودەوڵەتیەکانماندا کاردەکەین تاوەکو ئاشکرا ڕوونی بکەینەوە کە دومنکارییەکی دیکەی ڕوسیا بۆ ناو ئۆکرانیا بەدڵنیاییەوە جێی قبوڵکردن نیە."

جێی ئاماژەیە هێزەکانی کەنەدا وەکو بەشێک لە ئەرکەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە لاتیڤیان و ترودۆ وتی " بەردەوام دەبن لەو کارە گرنگەیان کە هاوپەیمانێتی ناتۆ ئەنجامیدەدات بۆ پاراستنی بەرەی ڕۆژهەڵات."

لە ساڵی 2015 ەوە کەنەدا 200 سەربازی مەشقی لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیادا هەیە.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا مێڵەنی جۆڵی ڕۆژی سێشەممە وتی وڵاتەکەی لە کاتێکی گونجاودا بڕیار دەدات لەسەر ڕەوانەکردنی کەلوپەلی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا.

ترودۆ کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ڕەوانەکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا وتی " هەر بڕیارێک دەدرێت لەسەر ئەوە دەبێت باشترین شت چی دەبێت بۆ گەلی ئۆکرانیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG