ئاهەنگەکانی جەژنی چوارشەممەی سووری ئێزیدیـیەکان ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەنەچوون، ئەمەش بەهۆی ڕێنمایـیە تەندروستیـیەکانی پەیوەست بە پەتای کۆرۆناوە.
غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی تەڤگەری جڤاکا دیموکراتیک TEV DEM بە دەنگی ئەمەریکا گوت جەژنی چوارشەممەی سوور کە سەری ساڵی ئێزیدیـیەکانە، پـیرۆزترین و دێرینترین جەژنی ئێزیدیـیەکانە. گوتیشی بۆ ئەوان مانایەکی ئاینی و نەتەوەیی گەورەی هەیە.
محەمەد ڕەشۆ، ئەندامی ماڵی ئێزیدیانی شاری حەسەکە، ئەویش گوتی لەبەر قەدەغەی هاتوچۆی پەیوەست بە کۆرۆنا، بەبێ ئەنجامدانی ئاهەنگ و مەراسیم پـێشوازیـیان لە جەژنەکە کرد، بەڵام هەر کەسە و لە ماڵی خۆی پـێشوازی لە جەژنەکە کردووە.