ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێنه‌رانی ناو‌کی کوریای باکوری و باشوری له پاڵ کۆنفراسی ئاسایشی ئاسیای له بالی ئه‌نده‌نوسیا وت‌ووێژیان ئه‌نجامدا. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی له‌م جۆره‌یه له نێوان هه‌ردوولا له‌وه‌ته‌ی وتووێژه ناوکییه شه‌ش لایه‌نییه‌که له مانگی دوازده‌ی ساڵی 2008 شکستی هێنابوو.
ئاژانسی هه‌واڵی (یۆنهاپ)ی کۆریای باشوری له زاری (ری یۆنگ هو) ی نوێنه‌ری ناو‌کی کۆریای باکوری ده‌گێڕێته‌وه که گوتوویه‌تی لایه‌نه‌کان ڕێکه‌وتوون که پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی وتووێژه ڕاگیراوه‌کانی له‌مه‌ڕ چه‌ک داماڵینی ناو‌کی.
(وای سۆنگ یاک) ی سه‌رۆکی شانده‌ی ناو‌کی باشوری گوتی کۆبوونه‌وه‌که زۆر بنیادنه‌ر و سودبه‌خش بوو.
دوو تاقیکردنه‌وه ناوکییه‌که‌ی کۆریای باکوری له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو بوونه مایه‌ی داسه‌پاندنی گه‌مارۆکانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی پیۆنگ یانگ.
کۆریای باشوری، وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، ڕوسیا، چین و ژاپۆن هه‌وڵیان له پێناو ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی شه‌ش لایه‌نی داوه. هه‌موویان واته شه‌ش لا‌یه‌نه‌که له کۆنفراسه‌که‌ی ئاسیای به‌شدارن.