Accessibility links

یەكەم توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە نەخۆشخانەی بەجێ‌هێشت


سەرپەرشتیاری تیمە تەندروستیەكان لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەڵێت تەندروستی هەموو هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا‌ لە پارێزگای هەڵەبجە جێگیرە و ئەمڕۆش یەكەم توشبوو دوای ئەنجامدانەوەی پشكنین بۆی نەخۆشخانەكەی بەجێهێشت.

دکتۆر جیهاد ئیبراهیم لەم ووتوێژەی دەنگی ئەمەریكا دەشڵێت لە هەڵەبجە 19 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و سەرجەمیان بە پێی پرۆتۆكۆڵی باوڕپێكراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم خراونەتە ژێر چاودێری و چارەسەركردنەوە .

سەرپەرشتیاری تیمە تەندروستیەكانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەڵێت لە ئایندەیەكی نزیكدا ئامێری تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵەبجە دادەنرێت و و ڕۆژانەش لە ڕێگەی نیشانە سەرەتاییەكان و سیتی سكانەوە چاودێری نەخۆشەكان دەكرێت.

لە كۆتای ووتوێژەكە، دکتۆر جیهاد ئیبراهیم داوادەكات هاوڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنمایەكان بن و گوێ‌ بەو ئاڕاستانە نەدەن كە دەڵێن هێشتا كۆرۆنا نەگەشتووەتە هەرێمی كوردستان.

زانیاری زیاتر لە دەقی ووتوێژەكەدایه

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:11 0:00


XS
SM
MD
LG