Accessibility links

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیشوکاری هاوڵاتیان لە دامەزراوە حکومیەکانی هەڵەبجە ڕادەگرێت


بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە گرفتی لە زۆربەی دامەزراوەکانی حکومەتدا دروستکردووە و بە جۆرێک بەشێک لە فەرمانبەرانی حکومەت توشی ڤایرۆسەکە بوون و بە شێکی دیکەشیان لەبەر بەریەکنەکەوتنی زۆر دەوامەکانیان بە شێوەی نۆرە (متناوب) دەکەن و ئەمەش کاریگەری لەسەر مامەڵەی هاوڵاتیان لە دامەزراوەکاندا کردووه.

کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە کە یەکێک لە دامەزراوە قەرەباڵقەکانی هەڵەبجەیە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند ژمارەیەک فەرمانبەریان توشی ڤایرۆسەکە بوون کاتژمێرەکانی دەوامیشان کەم کردووەتەوە

فەرحان عیزەت فەرمانبەرێکی حکومی هەڵەبجەیە دەڵێت بەهۆی کەم بوونەوەی دەوام و کارێگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وای کردووە بە شێک لە بەرێوبەرانی دامەزراوەکان ناتوانن کارەکانی هاولاتیان رایی بکەن و لە هەبۆبەیەکدا لە کۆی 4 فەرمانبەر یەک فەرمانبەر دەوام دەکات .

بەشێکی دیکە لە فەرمانبەران پێیان وایە لە پاڵ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرفتی نەبوونی مووچە گرفتە گەورەکەیە و کە حکومەت تا ئێستا ئەجێندای چارەسەر کردنی ئەو گرفتەی روون نیە ، سەروەت محمد کە هاوڵاتیەکە و پیشەی فەرمانبەرە لەم بارەیەوە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند راگەیاند حکومەت ناتوانێت مووچە و پاڵپشتی تەندروستی فەرمانبەران بکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە چەندین جار دەوامی راگرتووە، لە ئێستادا رێژەی 20% دیاری کردووە بۆ فەرمانبەرانی دامەزراوەکان کە دەوام بکەن ، هاوکات ڕۆژانی پێنج شەمە و و شەمەش پشووە، دەرمانی پاکژکەرەوە و پیداویستیەکانی خۆپارێزیشی بۆ فەرمانبەران دابین نەکردووە .

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپورتەکەدایە :

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:59 0:00


XS
SM
MD
LG