شاندێکی پەرلەمانی عێراق کە بە (خلية الازمة النيابية) ناودێرکراوە، سەردانی شارەکانی وڵاتەکەیان دەکەن بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەتا ئێستا 1400 کەس لەو وڵاتە تووشی بووە و 78 کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
نەهرۆ ڕەواندزی، پەرلەمانتاری عێراق کە ئەندامی شاندەکەیە و ئێستا لە شاری بەسرەی باشوری وڵاتەکەن، لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ڕێوشوێنی زۆر باش گیراونەتەبەر و هەموو سنوورەکان داخراون، تەنیا بۆ خۆراک و ئەو بەرهەمانەی لە وڵاتەکەدا نین ڕێگە دەدەن بهێنرێن.