Accessibility links

هێمن مام ڕەش باس لە ئاستی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەکات


پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم دووایانە زۆر بە توندی لە هەرێمی کوردستانی عێراق پەرەی سەند و بەتایبەتیش لە هەولێر کە لە بارودۆخێکی خراپدایە. هەروەها ڕێژەی تووشبون و مردن بە پەتاکە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرزبۆتەوە و تەنانەت جێگری پارێزگاری هەولێر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "کە پەتاکە‌ بە شێوەیەک‌ بڵاوبۆتەوە کە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، بەڵام وەکو چارەسەر وەرگرتن تاوەکو ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵه".

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبون و مردن بە پەتای کۆڤید 19 لە هەولێر و کێشەی نەبوونی یا کەمی ئۆکسجین، هێمن مامڕەش ڕۆژنامەوان بە دەنگی ئەمەریکای گوت خەڵک لەبەر نەبوونی متمانە بە بەیاننامە و ڕاگەیاندنەکانی حکومەت، لەبەر ئەوەی ئاستی متمانە لە نێوان خەڵک و حکومەت زۆر کەمبۆتەوە، بۆیە زۆرجاری واهەیە ئەو ڕێنەمایانەی کە لەلایەن حکومەتیشەوە بڵاودەکرێنەوە باوەڕیان پێ نییە وبایەخی پێنادەن.

حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا ئەم وتووێژەی لەگەڵ هێمن مام ڕەش چالاکوان و ڕۆژنامەوان بنکە لە هەولێر سازداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:38 0:00


XS
SM
MD
LG