بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسەکانی سەر تۆڕی ئێنترنیت، کوردپا و ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو، حەیدەر قوربانی لە لایەن لقی ای دادگای شۆڕشی سنەوە بە تاوانی "چەک هەڵگرتن بە دژی حکومەت و نیزامی کۆماری ئیسلامی" محاکەمە کراوە.
بنەماڵەی ئەو بەندکراوە دەڵێت ڕۆژی پێنج شەمە ٦ی ئاگوست بە فەرمی بڕیاری لە سێدارەدانی کۆڕەکەیان پێیان ڕاگەیەندراوە.
لە وتوێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ژیلا موستەئجێری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هەنگاو دەڵێت کە دانپێدانانی قوربانی لە ژێر ئەشکەنجە دابووە.
ئەو ڕێکخراوە داوا لە هەموو ڕێکخراو و چالاکانی مافی مرۆڤ دەکات کە گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و پێش بە بەڕێوەچوونی حوکمی لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوە سیاسییە بگرن.