Accessibility links

ئەنجامە سەرەتاییەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی تورکیادا


بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی تورکیا پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی (دەم)، 10 پارێزگای بردووەتەوە، لەوانە 3 پارێزگایان لە پارێزگا گەورەکانی تورکیان. هەروەها لە 65 ناوچە و 7 شارۆچکە سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، پارێزگاکانیش بەم شێوەیەن:

لە پارێزگای ئاگری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان کە زیاتر بە نوێنەری کورد لەو وڵاتە دانرێت، پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە، بە جۆرێک هەزاڵ ئاراسی بەربژێرەکەی لە سەدا 51.07 ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە.

لە پارێزگای باتمانیش بە هەمان شێوە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێناوە. گوڵوستان سۆنوکی بەربژێری پارتەکە لە سەدا 64.52 ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە.

لە پارێزگای ئامەدیش سەرکەوتنی گەورەی بە دەستهێناوە بە جۆرێک ئایشە سێرا بوچاک کوچوکی بەربژێرەکەی لە سەدا 64.07 ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە.

لە پارێزگای هاکاریش زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێناوە و محەمەد سدیق ئاکیش لە سەدا 48.92 ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە.

لە پارێزگای ئیدگیریش پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێناوە و محەمەد نوری گونیشی بەربژێری پارتەکە لە سەدا 46.70 ی بردەوە.

لە پارێزگای مووشیش بەربژێری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان سیرا سۆلیمیز لە سەدا 42.74 ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە و لە پارێزگاکەدا سەرکەوتوو بووە .

لە پارێزگای سیرتیش سۆفیا ئالاگاش زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێنا و لە سەدا 49.39 ی دەنگەکانی کۆکردووەتەوە.

بە هەمان شێوەی لە پارێزگای تونچیلیش پارتی دەم زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێناوە، چەڤدیت کۆناک لە سەدا 40.22 ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە.

لە پارێزگای وانیش پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان زۆرترین دەنگی بە دەستهێناوە، عەبدوڵا زەیدانی بەربژێری پارتەکە لە سەدا 55.48 ی دەنگەکانی بە دەستهێناوە.

سەرچاوە/ بەشێک لە زانیارییەکان لە ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەڕمی ئانادۆڵۆوە وەرگیراون.

XS
SM
MD
LG