Accessibility links

خۆپێشاندان له‌ ئوسلۆ بۆ مه‌حکوم کردنی کرده‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران


خۆپێشاندانی چالاکانی سیاسی له‌ ئوسلۆ، نۆڕوێژ، 10ی سێپتامبری 2018
خۆپێشاندانی چالاکانی سیاسی له‌ ئوسلۆ، نۆڕوێژ، 10ی سێپتامبری 2018

هه‌روه‌ها چالاکان له‌ شاره‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپاش خۆپێشاندانیان ئه‌نجام داوه‌ و بڕیاریان داوه‌ هه‌روا به‌رده‌وام بن.

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەممە، ١٧ی خەرمانان، به‌ چه‌ندین موشه‌ک هیرشی کرده‌ سه‌ر بنکەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی و لە ئاکامدا 17 پێشمەرگە گیانیان له‌ ده‌ستدا و زیاتر لە ٤٠ پێشمەرگەی تریش برینداربوون.

له‌ هه‌مان رۆژدا کۆماری ئیسلامی سێ گه‌نجی کورد، زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ره‌حیم حوسین په‌ناهی له‌ به‌ندیخانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج له‌ سێداره‌دران.

سه‌باره‌ت به‌ کاردانه‌وه‌ به‌ رامبه‌ر به‌ ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکان له‌ ئوسلۆی پێته‌خت خۆپێشاندانیان دووشه‌مه‌ وه‌ڕێخست.

کاک مه‌نسوور سۆفی، به‌رپرسی کومیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانه‌ و سه‌باره‌ت ئه‌م خۆپێشاندانه‌ ده‌دوێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:17 0:00

XS
SM
MD
LG