لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی که له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی دیکه ناگوێزرێنه‌وه هۆکاری نزیکه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی هه‌موو مردنه‌کانی سه‌رانسه‌ری دونیان و ده‌ڵێت کوشندهترتنیان نه‌خۆشییه‌کانی سی، دڵ، شێرپه‌نچه و شه‌کره‌ن.
دکتۆر چالاک سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی شاره‌زای نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و هه‌ناو له ئه‌مه‌ریکا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی که له که‌سێکی نه‌خۆشه‌وه بۆ که‌سێکی ساغ ده‌گوێزرێنه‌وه زیاتر له چل تا په‌نجا ساڵی ڕابردوو له ژێر میکرۆسکۆبی ڕێکخراوه‌کانی مرۆیی و ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی بووه و بایه‌خی تایبه‌تییان پێدراوه، چوونکه به‌پێی هه‌موو ڕاپۆرته‌کان نه‌خۆشی وه‌ک سکچوون و نه‌خۆشییه‌کانی وه‌ک AIDS /HIV یاخود نه‌خۆشی مه‌لاریا و هه‌موو نه‌خۆشییه‌کانی دیکه‌ی له‌م جۆره هۆکاری سه‌ره‌کی زیان به‌خشین و زه‌ره‌رمه‌ندی کۆمه‌ڵگان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:56 خوله‌كه.