Accessibility links

دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما بڕیارێکی چاوه‌روان نه‌کراوی دا له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له‌ عێراق


دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما بڕیارێکی چاوه‌روان نه‌کراوی دا له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له‌ عێراق
دکتۆر کرمانج ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما بڕیارێکی چاوه‌روان نه‌کراوی دا له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له‌ عێراق

له‌ 21 ی مانگی ڕابردوو سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له‌ ڕاگه‌یاندنێکی کۆشکی سپیدا گوتی تا کۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌رده‌چن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ باری ئاسایشی عێراق به‌ ته‌واوه‌تی سه‌قامگیر نه‌بووه‌ و ناکۆکی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق خه‌ریکه‌ توندتر ده‌بێت به‌ تایبه‌تی نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی و لایه‌نه‌کانی ناو لیستی ئه‌لعێراقییه‌ له‌سه‌ر گرتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئه‌ندامانی حیزبی به‌عسی ڕژێمی پێشووی سه‌دام حوسێن که‌ گوایه‌ پلانیان دانابوو بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی عێراق.

دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له‌ زانکۆی ته‌نسی ئیستێت له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی سه‌رۆک ئۆباما بڕیارێکی چاوه‌روان نه‌کراوی دا له‌مه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان له‌ عێراق، به‌ تایبه‌تی له‌ ڕه‌وشێک که‌ عێراق هه‌تا ئێستاش له‌ با‌رێکی زۆر ناسه‌قامگیردایه‌. دکتۆر کرمانج ده‌شڵێت ئه‌لبه‌ته‌ هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق مافی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایه‌ و ده‌بێت ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ئه‌و هێزه‌ له‌ عێراق بهێنه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام به‌وحاڵه‌ته‌ی که‌ ئێستا عێراقی پێداده‌ڕوات که‌ حکومه‌تێکی ناسه‌قامگیر هه‌یه‌، حه‌ساسییه‌تێـکی زۆر له‌ لایه‌ن گروپه‌ سیاسیه‌کانی شیعه‌ و سووننه‌، کورد و عه‌ره‌ب هه‌یه‌ و هه‌تا ئێستاش شتێک نووسراوه‌ته‌وه‌ پێی ده‌ڵێن ده‌ستور به‌ڵام به‌ هیچ جۆرێک حکومه‌تی مالیکی ته‌به‌نی ئه‌و ده‌ستوره‌ی نه‌کردووه‌ و بیانو به‌ لایه‌نی عه‌لاوی و کورد ده‌گرێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ هه‌تا ئێستا کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرنگی وه‌ک ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق که‌ بۆ کوردان زۆر گرنگه‌ به‌ هه‌ڵپه‌سێراوی ماونه‌ته‌وه‌ و حه‌ساسییه‌ته‌که‌ قووڵتر بۆته‌وه‌. ئا له‌و حاڵه‌ته‌ که‌ سه‌رۆک ئۆباما له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌کێشێته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیرێک له‌ ئاینده‌ی عێراق له‌ هه‌رێمه‌که‌دا بکاته‌وه‌. پێموایه‌ کاتێکی زۆر نابات که‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ خراپه‌ی خۆی به‌ کرده‌وه‌ له‌ عێراق ببینێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:10 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG